عیراقى و جیهانى

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران ئاشکرا كرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەک لەبارەی وادە و چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی (ڕه‌وش پۆست) لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ستی كه‌وتووه‌ راگەیاند، کە وا بڕیارە ڕێککەوتی(٥-٢-٢٠١٩) دەستبکرێ بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١١)ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە دابەش دەکرێت، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم مانگەش مووچە بە سیستەمی پاشکەوت دابەش دەکرێت.