هەواڵى ناوخۆ

ئێران دەستی بەسەر پارەیەکی زۆری فاروقی مه‌لا مسته‌فا داگرتووە

سەرچاوەیەک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی دەڵێت، چەندین ملیۆن دۆلاری بازرگانانی سلێمانی لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی دەکات، لەسەر ئەو دۆسێیە چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆبوونەوەمان کردووە، لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران کۆ بووینەوەو لە ئێرانیش لەگەڵ چەندین بەرپرس دانیشتووین، داوامان لێ کردوون چارەسەری ئەو دۆسێیە بکەن، بەڵام سودی نەبووە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بنوسرێت، تایبەت بە ڕه‌وش پۆست ڕایگەیاند: بڕی ٢٤٣ (دوو سه‌د و چل و سێ ملیۆن دۆلار)ی فاروق مه‌لا مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیاری کۆمپانیای ئاسیاسێل له‌ ئێران بلۆک کراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یه‌کێتیش لەئاستی باڵا ته‌کلیفی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کردووه‌، بەڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ ئه‌نجامه‌.