هەمەڕەنگ

‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی ده‌نگی ناو سك و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

 

ڕه‌وش پۆست

ڕه‌نگه‌ جار به‌جار تێبینی ئه‌وه‌ت كردبێت گه‌ده‌ت له‌كاتی هه‌رسكردندا ده‌نگ دروست ده‌كات یان ئه‌و كاته‌ی‌ برسیته‌، زۆر دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ باش نییه‌ و ئاماژه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی گرفت له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رسدا. 

هۆكاره‌كانی دروستبوونی ده‌نگ له‌ ناوسكدا: 

1- له‌كاتی خواردنی خۆراك دیواری گه‌ده‌ ده‌چێته‌وه‌ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌ستان بخاته‌ سه‌ر ئه‌و خۆراكه‌ی‌ تیادایه‌تی و كرداری هه‌رسكردن جێ به‌جێ ببێت. 

2- هه‌ندێكجار برسیه‌تی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه‌ و له‌ لایه‌ن مێشكه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ گه‌ده‌ ده‌نێردرێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ پێویستی به‌ خواردن هه‌یه‌ و برسیه‌تی و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش گه‌ده‌ گرژ ده‌بێت و ده‌چێته‌وه‌ یه‌ك.

3-ئه‌و كاته‌ش كه‌ مرۆڤ توشی سكچوون ببێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ هه‌ست پێده‌كات.

به‌رده‌وام دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگی گه‌ده‌ و ناوسك ئه‌م هۆكارانه‌ی‌ له‌ پشته‌:

1- برینی گه‌ده‌

2- هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر چه‌ند جۆرێك خۆراك

3- هه‌بوونی هه‌ندێك به‌كتریا كه‌ هۆكاری هه‌وكردن و سكچوونن له‌ گه‌ده‌دا

4-خوێن به‌ربوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس

5- هه‌وكردنی گه‌ده‌ و توشبوون به‌ نه‌خۆشی كرۆن 

چاره‌سه‌ر: 

1- ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆر له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان ده‌خۆیته‌وه‌ ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ كه‌می بكه‌یته‌وه‌ و سه‌وزه‌ و میوه‌ زیاتر بخۆیت.

2-ئه‌گه‌ر هه‌ستیاریت بۆ لاكتۆز هه‌یه‌ ئه‌و خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر كه‌مبكه‌ره‌وه‌. 

3-له‌ زۆر جوینی بنێشت و قوتدانی هه‌وا له‌كاتی نانخواردن دووربكه‌وه‌ره‌ه‌وه‌. 

هه‌ركات هه‌ستت به‌ خوێن به‌ربوونی گه‌ده‌ و قورسبوونی گه‌ده‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵیدا قۆڕه‌ی سكت بێت ئه‌وه‌ پێویسته‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و پشت گوێی نه‌خه‌یت.