عیراقى و جیهانى

هەواڵێکی گرنگ بۆ سەرجەم مووچەخۆران.. ئەمڕۆ ئەم کارە کرا لەبارەی مووچەی..

ەنجومەنی پارێزگای هەولێر، نووسراوێکی بۆ دووبارە ڕەوانەکردنی پڕۆژەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کردووە و ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دواتریش پەرلەمانی دەکەن. 

خانزاد مام وسوو، جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنەکەیان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و بڕیاری دا دووبارە پڕۆژەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی حکوومەت بکات، بە ھۆی باش بوونی دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنەکەیان، نووسراوەکە ئامادە کراوە و لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی حکوومەت دەکرێت، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکات. 

جێگری سەرۆکی لێژنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی جەختی کردووەتەوە، پڕۆژەکە جگە لە حکوومەت، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانیش دەکەن، تاوەکوو لە پەرلەمانەوە بکرێتە یاسا و حکوومەت بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتەکە بۆ مووچەخۆران پابەند بکات، چونکە ”ئەوە مافی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە و پێویستە بدرێتەوە" 

بەپێی پڕۆژەکە، پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە لەگەڵ مووچەدا، بڕێکی پارەی پاشەکەوتکراو بۆ فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە و ئەو قەرزانەی حکوومەتیش لای فەرمانبەرانە، لە پاشەکەوتەکە کەم بکرێتەوە 

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ساڵانی قەیرانی داراییدا، حکوومەت ٧ مووچەی تەواوی فەرمانبەران و ٣٣ مووچەی بە بڕی جیاوازی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران، قەرزارە.