عیراقى و جیهانى

بەپەلە .. دابەشکردنەکەی پێش خرا، وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند، مووچەی چوار وەزارەت دابەشدەکرێت

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکرایکرد مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی سلێمانی، ڕايگەیاند لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراومەتەوە له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ سێى نیسان ده‌ست  به‌ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى یه‌کى ساڵى 2019 ده‌کرێت.

ئاشکراشی کرد وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى و دارایى و ئابوورى له‌ ریزبه‌ندى یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م وه‌زاره‌ت ده‌بن.

بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی چوارشەممە وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و پێنج شه‌مه‌ په‌روه‌رده‌و یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ته‌ندروستى و دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى موچه‌ وه‌ربگرن.