عیراقى و جیهانى

کەشناسی سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بارانبارین ئاگادار دەکاتەوە.. سبەی ھەینی 3/5/2019 باران لە..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک ئەگەری بارانبارینێکی کەم ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی 3/5/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی درەنگانی شەودا بارانبارین دەست پێ دەکات.