هەمەڕەنگ

ئەو هەڵانەی لە کاتی رۆژو شکاندندا دەیانکەین

 

 

 

رۆژەکانی رەمەزان رەنگە بە ئاسانی تێنەپەڕن بەهۆی برسێتی تینوێتی زۆرەوە، لە هەمان کاتدا وادەکات بتوانیت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت و سیسستمی خۆراکیش رێک دەکاتەوە، بەڵام لە کاتی رۆژوشکاندن کۆمەڵێک هەڵە ئەنجام ئەدرێن، کە زیانی بۆ کەسەکە دەبێت، بۆیە باشتر وایە لەو هەڵانە دووربکەویتەوە: 

١- زۆر خواردنەوەی ئاو: دەستبەجێ لە کاتی رۆژوشکاندن زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی هەیە، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر گەدەت خاڵی بووە، گەر بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە رەنگە توشی ئازاری گەدە بیت.

٢- زۆر خواردنی نان: بە هەمان شێوە زیانی هەیە کاتێک بە درێژایی رۆژ برسیت بووە، بۆیە پێویستە بە هێواشی و لەسەرخۆ نان بخۆیت.

٣- خواردنی شەکر وا دەکات بە درێژایی رۆژ هەست بە برسێتی و تینوێتی زۆرتر بکەیت، هەروەها وا دەکات بە خێرایی کێشی جەستەت زیاد بکات.

٤- ئەو کاتەی رۆژوو دەشکێنیت دووربکەوە لە خواردنی چەوری و کاربۆهیدراتەکان، سەرەتا زەڵاتە یان سوپێک بخۆ، دواتر ئەو خۆراکانە بخۆ کە پرۆتینی تێدایە پاشان ئەتوانیت کاربۆهیدراتەکان یان ئەو خۆراکانە بخۆیت کە چەوری تێدایە.

٥- خەوتن دوای رۆژوو شکاندن زیانێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، بەهیچ شێوەیەک راستەوخۆ دوای نان خواردن مەخەوە، هەوڵ بدە بۆ چەند خولەکێک پیاسە بکەیت بۆ ئەوەی خواردنەکەت ئاسانتر هەزم ببێت