هەواڵى ناوخۆ

ناوی كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرابوو

لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی خۆیان كاندید كردووە و لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی یەكلا دەكرێنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیایه‌كان ،لەناو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەركردایەتی ئەو حزبە چەند كەسێك خۆیان كاندید كردووە بۆ وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت.

 لە زانیارییەكان هاتووە، ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە بریتین لە شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی، مستەفا چاوڕەش و سیروان كوێخا نەجم لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی، جەبار یاوەر كە ئێستە پلەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەیە.

باس لەوەش كراوە، ئەو چوار كاندیدە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیار لەسەر یەكێكیان دەدرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پێشمەرگە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت.

بەگوێرەی بەركەوتەكانی پێكهێنانی حكوومەت لە نێوان پارتی و یەكێتی، پشكی یەكێتی بریتی دەبێت لە شەش وەزارەت و وەزارەتی پێشمەرگەش لەناو ئەو وەزارەتانە بەو حزبە دەدرێت.