هەمەڕەنگ

٦ سودی سەرسوڕهێنەری لیمۆ بزانە

لیمۆ چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە لەڤیتامین و کانزاکان کەچەندین سودی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، لەوانەش:

١. چارەسەری گرفتی ھەرس وەک قەبزی و ھەرسنەکردنی خۆراک

٢. چارەسەری پەتا: ئاوی لیمۆ ھاوکارە لەچارەسەرکردنی پەتا و سەرما و ئەنفلۆنزا دا لەرێی زیادە ئارەقکردنەوەوە.

٣. چاودێری و گرنگیدان بەددانەکان: ئاوی لیمۆی فرێش ھاوکارە لەرزگاربون لەئازار ، دەتوانێ خوێنبەربونی پوک رابگرێت و رزگاری بکات لەبۆنی ناخۆشی دەم.

٤. گرنگیدان بەقژ: ئاوی لیمۆ بەسوودە بۆ چارەسەری گرفتەکانی قژ و کڕێش و رووتانەوەیدا

٥. گرنگیدان بەپێست: ئاوی لیمۆ پاکەرەوەیەکی باشە بۆ گرفتەکانی پەیوەندیدار بەپێشتەوە، ئازاری سوتانی خۆر ناھێڵێت و ھاوکاری دەکات لەکەمکردنەوەی ئازاری پێوەدانی ھەنگ و چارەسەری زیبکەی لاوێتی و ئەکزیما دەکات.

٦. رزگاربون لەکێشی زیادە: ئەگەر ئاوی لیمۆ و ئاو و ھەنگوین تێکەڵ بکەیت، رزگارت دەکات لەکێشی زیادەی لەش.