عیراقى و جیهانى

سعودیه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دیاری كرد

وڵاتی سعودیە لەڕێگەی ڕۆژمێری ساڵی كۆچییەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری دەكات، كە تێیدا شەوی قەدر-یش دیاری كراوە.

بەگوێره‌ی  ڕۆژمێری كۆچی، كە بە فەرمی لەلایەن سعودیەوە دەركراوە، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان،  كه‌ لە 6ی ئایار دەستی پێ كردووە و لە 4ی حوزەیران كۆتایی پێدێت و ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو  دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وه‌  شەوی قەدەر، كە شەوی 26 لەسەر 27ی ڕەمەزانه‌ ، دەكاتە شەوی 31ی ئایار (واتە شەوی هەینی لەسەر شەممەی داهاتوو).

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان و سعودیە و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، موسڵمانان پشت دەبەستن بە بڕیاری لیژنەكانی بینینی مانگ هەرچەندە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیادا چەندین ئامێری پێشكەوتوو دروست كراوە بۆ چاودێری كردنی بینینی مانگ.