وتار

بارزانی لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاگردا کوردستانی پاراست

بارزانی لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاگردا کوردستانی پاراست

دڵخۆشم بەوەی کە ئەمڕۆ دەبینم خەڵکێکی زۆر بە ئومێدەوە جارێکی دی بەبێ ئەوەی بڵێ قەوارەی کوردستان لە سڕینەوەدایە، دەنگێ بڵندە و دەڵێ بەرەو سەرکەوتنێکی گەورەتر دەڕۆین.. ئێمەی کورد لەو قۆناغەدا گەیشتوون بە لە دایکبوونێکی دیکەی حوکمڕانی تەندروست لەسەر نەخشەی سەرۆک بارزانی کە سەرۆکایەتی هەرێم کارا کرایەوە و کابینەی نوێی حکوومەتیش لە دروستبوونە و سیاسەتی دەولیش جارێکی دیکە لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر شەرعیەتی دەولی دایەوە هەرێمی کوردستان..رۆژهەڵاتی ناوین کە ئێستا لە چارەنووسێکی نادیاردایە کەچی بە پێچەوانەی سەرووی هەموو پێشبینییەکانی ژووری هەواڵگری عێراقی و تورکیا و ئێران هەرێمی کوردستان کەوتەوە سەر نەخشەی سەرکەوتنەکان و جارێکی دیکە جیهان بەهێزەوە دەرگای بۆ پاڵپشتیکردنی هەرێم لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاگردا خستەوە سەر پشت و داوای هەماهەنگی بەهێزتر لە جاران دەکەن.

ئەو گەمارۆیەی بەقەد رووبەڕی هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لەلایەن وڵاتان خرایە سەر کوردستان، هەر دەوڵەتێکی گەورەی زلهێزیش بووا لەت لەت دەبوو، پیلانێکی نێوخۆیی، ئیقلیمی، چاوپۆشیکردنی نێودەوڵەتی، بڕینی بودجە، گەمارۆی دیپلۆماسی و سیاسی و سەربازی، جەبهەی نێوخۆیی و دەرەکی، ئاژاوەی پەکەکە و میلیشیاکان و تەنزیمی داخلی فکر داعشەکان، چۆڵکردنی کابینەی حکوومەت لەلایەن حزبە سیاسییەکان کە پیلانەکە بەجۆرێک گەورەبوو وەک کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کە چۆن جیهان لەوکات چاوپۆشی کرد وا لە گەمارۆی حەشدی شەعبی و ستەمی عێراق چاوپۆشی کرا، بەڵام سەنگی مەحەک و بەرخودان پێشمەرگە بوو، کە نەیهێشت ئەم پیلانە مەترسیدارە سەربگرێ، ئەمساڵ خۆشبەختانە کورد بەرەو هەنگاوێکی نوێ لەنێو جەرگەی ناوچەیەکی پڕ لە ئاڵۆزی سیاسی هەنگاو بەرەو خۆرێکخستنەوە و بەهێزکردنەوە دەنێ، خەڵکێکی زۆر لەکاتی نائومێدی داو لە گەرمی رووداوەکانی دوای ١٦ ئۆکتۆبەر وای بۆ دەچوون کە ئیدی هەرێم دەسڕدرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو هەرێمەی نەسڕدرایەوە بەڵکوو تموحی کورد جارێکی دیکە بەرەو قۆناغێکی دیکەی هەڵسانەوەیە لە ناوچەکەدا.

-لەگەڵ ئەوەی ئێران لە قەیرانی جەنگی دەروونی ئەمەریکادایە، سپۆنسەرەکەی کە بەریتانیا بوو سیاسەتی بەرامبەر هەرێم گۆڕاوە و دەرگای بۆ پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێم کردووەتەوە.

-لەگەڵ ئەوەی ئەمەریکا چاوپۆشی کرد لە هێرشی حەشدی شەعبی ئێستا ئەمەریکا لەسەرهێڵە بۆ ئەوەی ناوچە کوردستانییەکان سیاغە بکرێتەوە و ئەوان دەڵێن گوشارەکانیان دەست پێدەکەن بۆ ئەوەی کە جارێکی دیکە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.

-لەگەڵ ئەوەی تورکیا دەرگای دیپلۆماسیەتی بەسەر هەرێم داخست، لەگەڵ کرانەوەی پێوەندی نێوان هەرێم و بەریتانیا ئەوانیش جارێکی دیکە پێداچوونەوەیان بە سیاسەتی خۆیان کردووە و لە کەناڵی نهێنیدا داوای چاککردنەوەی پێوەندییەکان دەکەن.

-لەگەڵ ئەوەی زەنگێکی پێشوەختە لە عێراق بۆ کورد لێدەدرا کە هەرێم دەبێ ببێتە پارێزگایەکی عێراق، ئەمڕۆ ئەوان داوای پێوەندی ئابووری لەگەڵ هەرێم دەکەن بە تایبەت لە بواری غازی سرووشتی بۆ داهاتوو و بوارەکانی دیکەی وەک نەوت و ئابووری نێودەوڵەتی کە هەرێم دەروازەیەکی گرینگی ئابوورییە بۆ داهاتوو و بە چاوێکی گەورەتر لە هەرێم دەڕوانن، چونکە ناچارن بەدیلی ئێران بۆخۆیان بدۆزنەوە.

بۆیە نەخشەی سەرۆک بارزانی کە بۆ هەرێمی کوردستانی کێشا لە ریفراندۆمەوە تاوەکوو کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و ئێستایش لە پێکهێنانی کابینە و هەروەها دەستکرانەوەی زیاتری بۆ پێوەندی دیپلۆماسی و کرانەوەی دەرگا نێودەوڵەتییەکان بەسەر هەرێمی کوردستان کە ئەم پێوەندیانە لە چاوی مێدیاکان دوورن، نەخشەیەکی تەندروست و سەرکەوتوو بوو چونکە ئەم نەخشەیەی سەرۆک کەڵێن و بۆشایی هاتنە ژوورەوەی لە دوژمن بۆ نێو هەرێمی کوردستان  گرت و کوردی خستەوە سەر سکەی بەهێزبوونەوە.

تەنیا کوردی