هەواڵ

به‌په‌له‌ .. سەرۆك بارزانی سەردانی توركیا رەتدەكاتەوە

 

سەرۆك بارزانی چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی باڵای توركیاوە بانگهێشتی فەرمی كراوە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی نەرێنی ئەو وڵاتە بەرانبەر پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆك بارزانی داواكانی رەتكردۆتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو، سەرۆك بارزانی سەرمەشقی سەربەخۆیی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەلی كوردستان بەهۆی پرۆسەی ریفراندۆمەوە نێوانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا تێكچوو، بەڵام پاش پرۆسەكە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە چەندین جار بە فەرمی داوای سەردانیكردنی توركیای لێكراوە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی توركیا بەرانبەر سەربەخۆیی گەلی كوردستان و ریفراندۆم، سەرۆك بڕیاریدابوو سەردانی توركیا نەكات..