هەمەڕەنگ

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ: شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌

شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه‌ ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ پڕه‌ له‌ ماده‌ سوودبه‌خش و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كان كه‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزن له‌ ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ چه‌ندان كاریگه‌ری باش دروست ده‌كات له‌سه‌ر جه‌سته‌ و له‌ زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌تپارێزێت و ناهێڵێت ماده‌ ژه‌هرییه‌كان بێنه‌ ناو جه‌سته‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكی تری ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – ریكخستنی كاری دڵ و پاراستینی له‌ نه‌خۆشی: یه‌كێك له‌ گرینگترین سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ دڵ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی و په‌ستانی به‌رزی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش كاری دڵ رێك ده‌خاته‌وه‌ و ده‌یپارێزێت له‌ جه‌ڵته‌ كه‌ به‌هۆی به‌رزی په‌ستانه‌وه‌ روو ده‌دات.

دووه‌م – هه‌وكردنی جه‌سته‌ ناهێڵێت: یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی هه‌وكردنه‌كانی جه‌سته‌، چونكه‌ ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ پێكهاته‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ به‌ دژه‌ هه‌وكردن ناسراوه‌ و ئه‌و خانانه‌ له‌ناوده‌بات كه‌ جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردن ده‌كه‌ن.