هەمەڕەنگ

پرته‌قاڵ.. میوه‌ی‌ جۆكه‌ر

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هۆشداریى ده‌دات

فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، هۆشداریى له‌باره‌ى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى كه‌نداو ده‌دات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئەو شەڕە روو بدات ئه‌وا ئابوورى عێراق به‌ ته‌واوى په‌كى ده‌كه‌وێ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى حوزه‌یران فوئاد حوسێن له‌ دیمانه‌یه‌كدا كه‌ به‌شێكى له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ مه‌ترسییه‌كانى شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ كه‌نداو ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، له‌ حاڵه‌تى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێك له‌ كه‌نداو ئه‌وا راسته‌وخۆ ئابوورى عێراق ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌ به‌شێكى دیمانه‌كه‌ فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، زۆرینه‌ى نه‌وتى عێراق له‌ رێى كه‌نداوه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێ، هه‌ر رووداوێك رووبدات ئه‌وا هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق ده‌وه‌ستێ و كێشه‌ى ئابوورى دروست ده‌بێت، چونكه‌ %90ی ئابوورى عێراق پشت به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێ.

وەزیری دارایی بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌" زۆر گرژ و مه‌ترسیدار" وه‌سف ده‌كات و باس له‌وه‌یش ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشنیازی ناوبژیوانى بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران كردووه‌، به‌ڵام به‌ گوته‌ى فوئاد حوسێن بابه‌تى ناوبژیوانییه‌كه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌مه‌ریكا وئێران ده‌وه‌ستێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

ئه‌و‌شه‌ش که‌سه‌ کێن نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سير بخۆن


سیر له‌خواردنانه‌یه‌ به‌درێژایی مێژوو وه‌ک چاره‌سه‌ر به‌کارهاتووه‌ و بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر نه‌خۆشی سودی لیوه‌رگیراوه‌ ، سه‌ره‌رای سوده‌کانی ئه‌م شه‌ش جۆره‌ که‌سه‌ نابێت سیر بخۆن له‌به‌ر به‌هێزیه‌که‌ی مه‌ترسیان بۆ دروست ده‌کات .

1.که‌سێک ده‌یه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ری  ئه‌نجامبدات :

باشتروایه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌که‌ن لایه‌نی که‌م 2 هه‌فته‌ پێش نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ سیر نه‌خۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی نه‌وه‌ستانه‌وه‌ی خوێن به‌ربون .

2.ئه‌و‌که‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمه‌ :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیر په‌ستانی خوێن نزمده‌کاته‌وه‌  ، ئه‌و‌که‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمه‌ باشتروایه‌ نه‌یخۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن زیاتر نزم ده‌کاته‌وه‌ .

3.ئه‌و‌که‌سانه‌ی جگه‌ریان کێشه‌ی هه‌یه‌ :
سه‌ره‌رای ئه‌وی سیر وه‌ک دژه‌ به‌کتریا و دژه‌ ڤایرۆس کارده‌کات ، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی که‌م ده‌ردانی ترشی گه‌ده‌ که‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ خواردن هه‌زم ده‌کرێت و زۆر به‌کارهێنانیشی خڕۆکه‌ سپیه‌کان که‌مده‌که‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌مخوێنی دروست ده‌کات و کێشه‌کانی جگه‌ر زیاتر ده‌کات .

4.ئه‌وکه‌سانه‌ن که‌ نه‌خۆشی چاویان هه‌یه‌ :
زانایانی چینی ڕایانگه‌یاندووه‌ خواردنی سیر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و بڕێکی زۆر نه‌خۆشی جگه‌ر و چاو دروست ده‌کات و له‌وانه‌یه‌ توشی بیرچونه‌وه‌ و چه‌ندکێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی دیکه‌مان بکات .

5.ئه‌وکه‌سانه‌ی سكچونیان هه‌یه‌ و هۆکاره‌که‌ی به‌کتریا نیه‌ :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیر خواردنێکی به‌هێزه ‌و له‌ زۆربه‌ی باره‌کاره‌کان که‌مێک سکچون دروست ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ نابێت له‌کاتی سکچوندا بخورێت .

6.ئه‌وخانمانه‌ی دووگیانن یان شیر به‌منداڵ ده‌ده‌ن :
خۆشبه‌ختانه‌ خواردنی سیر له‌کاتی سکپڕیدا سه‌لامه‌ته‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێکی که‌م له‌ناو خواردنی رۆژانه‌ به‌کاربێت ، به‌ڵام به‌کارهێنانی وه‌ک چاره‌سه‌ر له‌م دوو باره‌دا رێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و ته‌ندروست نیه‌ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

http://www.xendan.org/life/detailnews.aspx?jimare=12375&babet=40&relat=7038

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

http://www.xendan.org/life/detailnews.aspx?jimare=12372&babet=34&relat=7038

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ت
توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكراكردوه‌ كه‌ میوەی پرتەقاڵ چارەسەرە بۆ هەندێك جۆری نەخۆشی و كۆئەندامی بەرگریش بەهێز دەكات.

گرنگترین سوده‌كانی‌ پرته‌قاڵ وه‌ك میوه‌یه‌كی‌ جۆكه‌ر بۆ هه‌مو نه‌خۆشییه‌كان ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ن:

1. خواردنی پرتەقاڵ دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و چارەسەرە بۆ سكچون، هەروەها چارەسەره‌ بۆ هێڵنجدانی‌ خانمانی دوگیان لە ماوەی سه‌ره‌تاكانی‌ دو گیانیدا.

2. هێوركەرەوەی مێشك و دەرونەو ئارامی بە مێشك دەبەخشێت.

3. چارەسەرە بۆ كێشەكانی گەدە و ئارەزوی خواردن زیاددەكات.

4. بڕێكی باش كالسیۆم لە پێكهاتەیدا هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و ددانەكان و چارەسەرە بۆ نەخۆشی لاوازی ئێسك.

5. وزەیەكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و رێژەی ئاسنی ناو خوێن بەرزدەكاتەوەو كۆئەندامی بەرگری دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكان بەهێزدەكات.

6. دەتپارێزێت لەتوشبون بە جەڵتەی مێشك، باشتروایە رۆژانە پەرداخێك شەربەتی پرتەقاڵ بخۆنەوە بۆ ئەوەی لەتوشبون بە جەڵتەی مێشك پارێزراو بن.

7. بەهۆی ئەوەی ئەم میوەیە بڕی پێویست ڤیتامین سی لەپێكهاتەیدا هەیە جەستە خاوێندەكاتەوە لەو ژەهرانەی تێیدا كۆدەبێتەوە.

8. ترشێتی ناو گەدە رێكدەخات و رێگری دەكات لە دروستبونی بەرد لەناو گورچیلەدا