هەمەڕەنگ

كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 1/7/2019، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.