هەمەڕەنگ

رزگار عه‌لی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ 3 ملیۆن دۆلار ده‌كڕێته‌وه‌

رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌نێوخۆی یه‌كێتیدا بڕه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێشكه‌ش ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه‌ رۆژێك ببێته‌ به‌ پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌گۆڕنراوه‌. له‌ دوایین هه‌وڵه‌كانیدا بۆ كاندیدكردنی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك راگه‌یاندووه‌: سێ ملیۆن دۆلارت ده‌ده‌مێ ببمه‌ پارێزگاری كه‌ركووك.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی رزگار عه‌لی له‌كاتێكدایه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ چه‌ندین ناو دراوه‌ته‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.