عیراقى و جیهانى

یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاری ده‌كرێت

وادەی ڕاوەستان لەسەر كێوی عەرەفه‌ و جەژنی قوربان دیاری دەكرێت، ئاماژە بە حیساباتە فەلەكییەكانیش دەكرێت كە لێوەی وەستان لەسەر كێوی عەرەفه‌ لە ڕۆژی 10ئابی داهاتوودا دەبێت.

ماڵپەڕی (صدی البلد) و ڕۆژنامەی (الوطن)ی میسری له‌زاری سەرچاوەكەوه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌:”یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەڕووی فەلەكییەوە لە 11ی 8  دەبێت و پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكییەكانیش ساڵانە ئەدرەسی دیاردە فەلەكییەكان ئامادە دەكات”.

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردوه‌:”هەموو مانگێك حیساباتی فەلەكی دەكرێت، تا یەكەم ڕۆژی هەموو مانگە كۆچییەكان ڕابگەیەنرێت، لەگەڵ دیاریكردنی ئەو ڕۆژانەی تێیاندا مانگی بەدەر بە تەواوەتی دەردەكەوێت”.

رونیشیكردۆته‌وه‌:”مانگی زو لقەعدە لە چواری تەمموزدا دەبێت و هیلالی مانگەكەش لە دووی تەمموزدا لە كاتژمێر نۆ و شانزه‌ خولەكی ئێوارەدا لەدایك دەبێت و لە ڕۆژی سێی تەمموزدا دەكرێت هیلالی مانگەكە ببینرێت”.