هەواڵى ناوخۆ

پەرلەمان ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازی لە کابینەی نۆیەم

پەرلەمان ئامادەکارییەکانی دەست پێ کردووە بۆ پێشوازی لە پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارە سەعات 11ی ئەم بەیانییە پڕۆسەی متمانەپێدان بە حکوومەت دەست پێ بکات و سەرۆک وەزیران سوێندی یاسایی بخوات.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌، پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانەدا بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی راسپێردراو و کابینەکەی دەستی پێ کردووە.

رۆژی دووشەم هەشتی تەمووز مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ بپ پێکهێنانی کقابینەی نوێ سیڤی پێکهاتەی کابینەکەی رادەستی پەرلەمانی کوردستان کرد و دۆینێ سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی کرد بۆ متمانەدان بە کابینەی نۆیەمی حکوومەت.

ئەم کابینەیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ وەزیری ژنی هەیە و هەریەکە لە پارتی، گۆڕان و یەکێتی سێ لایەنی سەرەکی بەشداربوون لە حکوومەتدا.

دوای متمانەدانی پەرلەمان بە وەزیرەکان و دوای ئەوەی سەرۆک وەزیران سوێندی یاسایی خوارد، راستەوخۆ رۆژی دواتر کابینەی نۆیەمی حکوومەت دەستبەکار دەبێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێک لە نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، ئەو پێکهاتەیەی بۆ پەرلەمان رەوانە کراوە بەو شێوەیەیە:

1- مەسروور مەسعوود مستەفا بارزانی. بۆ سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی. بۆ جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

3- فەرسەت ئەحمەد عبدوڵڵا. بۆ وەزیری داد

4- شۆرش اسماعیل عەبدوللا....بۆ....وەزیری کاروباری پێشمەرگە

5- رێبەر ئەحمەد خالید. بۆ وەزیری ناوخۆ

6- ئاوات جەناب نوری ساڵح. بۆ وەزیری دارایی و ئابووری

7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی. بۆ وەزیری تەندروستی

8- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد. بۆ وەزیری پەروەردە

9- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان. بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب. بۆ وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار

11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین. بۆ وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی

12- د. دارا رەشید مەحمود بۆ وەزیری پلاندانان

13- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف. بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

14- محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان

15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد بۆ وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان

16- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا. بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

17- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی. بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا. بۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا. بۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

20- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل. بۆ وەزیری کارەبا

21- خالید سەلام سەعید. بۆ وەزیری هەرێم

22- ئایدن مەعروف سەلیم. بۆ وەزیری هەرێم

23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم. بۆ وەزیری هەرێم