هەواڵى ناوخۆ

سبەی مووچەی وەزارەتێک دابەش دەكرێت

بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.

سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی دابەشكردنی ئەو مووچەیە بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵە و دابەشكردنیش بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.