هەواڵى ناوخۆ

حاكم شێخ لەتیف: یەكەم جارە شێوازی پێكهێنانی حكوومەت و بەرنامەكەی لە وڵاتانی دنیا دەچێ

شارەزایەكی یاسایی و ئەندامی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێكی لەبارەی كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، بۆ یەكەم جار ھەستم كرد شێوازی پێكهێنانی كابینەكە و بەرنامە وەزارییەكەی لە ھی وڵاتانی دنیا دەچێ.

لەتیف مستەفا شێخ ئەمین شارەزای یاسایی و ئەندامی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كارنامەی حكوومەتی نوێی كوردستان كە ئەمڕۆ لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوە و ڕای گەیاندووە، وەك ئەكادیمییەكی بواری دەستوور و سیستمە سیاسیەكان دەڵێم، لە دوای ڕاپەڕینەوە باشترین و ڕوونترین و بەهێزترین بەرنامەی وەزاریم گوێ لێ بووە دوور لە درۆ و موجامەلەی سازانی حزبی و شەخسی.

حاكم لە تیف پەیامەكەی لە واڵی فەیسبووك نووسیوە و دەڵَێت، بۆ یەكەم جار ھەستم كرد شێوازی پێكهێنانی كابینەكە و بەرنامە وەزارییەكەی لە ھی وڵاتانی دنیا دەچێ، بەڵام بەدڵنیاییەوە گرنگ جێبەجێكردنە.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دوای متمانە پێدانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار بەرنامەی كاری حكوومەتەكەی خوێندەوە. 

لێرە كلیك بكەن و بەرنامەی كاری حكوومەت بخوێنەوە.