هەواڵى ناوخۆ

هەوڵی مەسرور بارزانی بۆ یەکخستنی هێزەکان سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت

بە پێی زانیاریەکانی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان ، وا بڕیارە  هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕەچاو کردنی سیستەمی هێزی سوپایی فەرمی جیهانی یەک بخرێتەوە ، ئەم پلانە لە کارنامەی حکومەتی نوێدا پێداگری زۆری لەسەر کراوە ، بۆیەش بۆتە جێی بایەخی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی .

ریڤینگ هروری لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ، وتارەکەی بەرێز مەسرور بارزانی وەک دەستپێکی پۆستی فەرمی سەرۆک وەزیرانی کوردستان سەبارەت بە یەک خستنی هیزەکانی پێشمەرگە وەک بەرنامەی دەستپێک سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و ئەوانیش بە پێی ئەرکی خۆیان ڕاپۆرتی تایبەت لە گەڵ وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە ڕادەستی کابینەی نوێ و سەرۆکایەتیەکای دەکەن ، بۆ دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ کە بە بڕوای ئەوان پرسی مووچەو خانە نشینی یەک لە بابەتە سەرەکیەکانن .