هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. كابینەی نوێ دەستكاری میزانیەی وەزیر و پلەخوارەكان دەكات

لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی (مەسرور بارزانی) كاری جدی لەسەر پرۆسەی چاكسازی ئیداری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رێگەنەدان بە هەدەرچوونی داهاتی میللەت دەكات.

بەپێی سەرچاوەكانی ڕه‌وش پۆست كە لەناو حكومەتەوە دەستیكەوتووە ئەوە ئاشكرا دەكات، یەكێتی تر لەو هەنگاوانەی (مەسرور بارزانی) لەكابینەی نوێدا ئەنجامی دەدات بەهۆیەوە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە بریتییە لە كەمكردنەوەی میزانیەی بەردەستی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و رێكخستنەوەیان لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی گشتگیردا كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات و گەندەڵی ئیداری نەهێڵێت.