هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. هێرشە تیرۆریستیەكەی دوێنێ شه‌و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئەنجامداوە

بەپێی دوایین زانیاری كە لەسەرچاوەیەكی ئەمنیەوە دەست ڕه‌وش پۆست كەوتووە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە گومانەكان بەو ئاڕاستەیەن كە هێرشە چەكدارییەكەی كوڵەجۆ دەستی مەحمود سەنگاوی فەرماندەی سەربازی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەپشتەوەبووبێت.

زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست بەپشت بەستن بە سەرچاوەكانی ئەوەش ئاشكرا دەكات، گومان ده‌کرێت هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردوو، بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ (کوڵه‌جۆ- گه‌رمیان) ده‌ستی مه‌حمود سه‌نگاوی تێدابێت.

سەرچاوەكە هۆكاری هێرشەكەو هەبوونی سەنگاوی لەپشت كردەوەكەوە بۆ ئەوە گەڕاندەوە كەوا به‌ هۆی پشتگوێخستنی ناوبراو بوو که‌ نه‌ کوڕه‌که‌ی بووه‌ وه‌زیر و نه‌ خۆیشی بووه‌ به‌رپرسی یه‌که‌ی ٧٠ بۆیه‌ گومان هه‌یه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ستی له‌و هێرشه‌دا هه‌بێت.

بەپێی سەرچاوەكەی ڕه‌وش پۆست كە لە ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی دەستیكەوتووە ئەوە دووپاتكراوەتەوە لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ هێرشه‌که‌ کردووه‌ و سه‌ره‌داویان ده‌ستکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و هێرشه‌ نه‌ حشده‌ و نه‌ داعش بۆیە هۆكارەكەی بۆ كێشەی بیرە نەوتییەكانی ناوچەكە دەگەڕێننەوە كە مەحمود سەنگاوی چەند بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی ململانێی لەسەر دەكەن.