هەواڵى ناوخۆ

هەرێمی كوردستان بەمەرج پەیوەندیەكانی لەگەڵ سوریا ئاسایی دەكاتەوە

حكومەتی سووریا بەشێوەیەكی فەرمی چەندین جار لەڕێگەی حكومەتی عێراقەوە هەوڵیداوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایی بكاتەوە، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێكەوە هیچ هەنگاوێك بەو ئاڕاستەیەدا نەنراون.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، حكومەتی سوریا به‌ فه‌رمی له‌ رێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌، داوای ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.

ڕه‌وش پۆست بەپشت بەستن بەسەرچاوەیەكی حكومی، ئاشكرای دەكات، هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕێیه‌ سوریا چی بۆ کورده‌کانی سوریا ده‌کات، ئه‌وکاته‌ هه‌نگاوی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌هاوێت.