هەواڵى ناوخۆ

بەرهەم ساڵح بۆهاوژین: جارێکی تر باسی جوڵاندنی لیوای پاسه‌وانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار نه‌کەی

پاش دۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە پارێزگای سەماوەو سەردانیكردنی كەسوكاریان بۆ شوێنی رووداوەكە، گرژی و ناكۆكی لەنێوان ئەفسەرێكی عێراقی و هاوڵاتیانی كورد دروستبوو، هاوكات هاوژینی راوێژكاری بەرهەم ساڵح بێدەنگ راوەستابوو، دواتر لە لێدوانی جیاوازدا هەڕەشەی جوڵاندنی لیوای سەرۆك كۆماری كردبوو، ئەمەش نیگەرانی بەرهەم ساڵحی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، پاش ئەو سەرشۆڕیی و ئابڕوچوونەی راوێژكارەكەی بەرهەم ساڵح لەسەر گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پارێزگای سەماوە روویدا، پاش رۆژێك هاوژین راوێژكاری بەرهەم ساڵح رایگەیاند: دەیتوانی بە تەلەفۆنێك لیوای سەرۆك كۆمار بجوڵێنێت، لەو چوارچێەوەیەدا به‌رهه‌م ساڵح به‌ (هاوژین)ی راوێژکاری وتووه‌: جارێکی تر باسی جوڵاندنی لیوای پاسه‌وانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار نه‌که‌ی چونك جوڵاندنی هێز تەنانەت لەدەستەڵاتی منیشدا نیە.