هەواڵى ناوخۆ

دوای تێپەڕینی نزیكەی دووساڵ بەسەر خیانەتی شانزه‌ ـی ئۆكتۆبەر یەكێـتی داوا دەكات پێشمەرگە بگەڕێـتەوە كەركووك

دوای ئەوەی كەركووك بە هۆی خیانەتی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە ناوچەكە رووبەرووی تەعریبكردن بووەتەوە, پاش تێپەڕینی دوو ساڵ یەكێتی لە رێگای سەرۆكی فراكسیۆنەكەی داوا دەكات پێشمەرگە بگەڕێـتەوە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاند:” داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق، بگەنە لێكتێگەیشتنێك بۆ ئەوەی ناوچە جێناكۆكەكان كە لە ئێستادا لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە پێكەوە بە هاوبەشی لەلایەن پێشمەرگەو سوپای عیراقەوە بەڕێوەببرێن.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی گوتیشی: ” ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە دۆخێكی خراپدایە, بە تەنها بە سوپای عێرا قنا پارێزرێت , زیاد بوونی جموجۆلەكانی داعش بەڵگەی ئەو راستیەیە, بۆیە پێویستە پێشمەرگە بگەڕێـتەوە, بەهاوبەشی ئەو ناوچانە بپارێزن.