هەواڵى ناوخۆ

بەپەلە... هه‌وڵى بێده‌نگكردنى مه‌لا به‌ختیار دەدرێت

به‌پێى زانیارییەکان مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى دوو كه‌سی راسپاردووە، تاوەکوو گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسیراوى ده‌سته‌ى گارگێڕیی مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى بكه‌ن.

ئەو دوو کەسە هەوڵ دەدەن مەلا بەختیار ڕازی بکەن تاوەکوو بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیی یەکێتی بگەڕێتەوە و چیتر قسه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتى نەکات.

مه‌لا به‌ختیار داواکەی ئەو دوو کەسەی ڕەت کردووەتەوە و ئاماده‌نه‌بووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى بگەڕێتەوە. تەنانەت بە ڕاشکاوانە پێی گوتوون کە چیتر بێدەنگی ناکات و قسەی خۆی لە کات و ساتی خۆیدا دەکات.