هەواڵى ناوخۆ

ئاراس جەنگی ئامادەیە داوای لێبوردن لە پارتی بكات

پاش ئەوەی بەهۆی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە كە ئاراس جەنگی یەكێك بووە لەكارەكتەرەكانی ئەو خیانەتە، نێوان پارتی و بنەماڵەی شێخ جەنگی تێكچوو، لەئێستادا ئاراس جەنگی داوایكردووە پارتی لێی خۆش ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، ئاراس جه‌نگی، له‌ رێگه‌ی وه‌زیرێکی یه‌کێتی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بکات و داوای لێبوردنی رووبه‌روو ئاراسته‌ی پارتی بکات.

وه‌زیره‌که‌ی یه‌کێتی ئێستا خه‌ریکی هه‌وڵه‌کانیه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا پارتی هه‌ڵوێستی تونده و ئەو بێڕێزییەی ئاراس جەنگی لە كەناڵەكانی راگەیاندن بە پارتی و بارزانی نەمر نواندی لای پارتی جێگەی لێخۆشبون نییە‌.