هەواڵى ناوخۆ

هەدەپە: داوا لە بارزانی دەكەین پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا زیندوو بكاتەوە

لەمیانی سەردانی شاندێكی باڵای پارتی هەدەپەی باكووری كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان، بەئومێدەوە دەڕواننە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، شاندەكەی هەدەپە لەمیانی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، رایانگەیاندووە بۆ دەسپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیاو چارەسەركردنی پرسی كورد و كۆتاییهێنان بەشەڕو ئاڵۆزییەكان، پێویستمان بە هەوڵ و هیممەتی سەرۆك بارزانییە و دەمانەوێ دووبارە رۆڵێكی گەورە بگێڕێت لەو نێوەندەداو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا گفتوگۆی جدی لەسەر ئەو پرسە بكات.