هەواڵى ناوخۆ

لە ئێران دزی لە گەشتیارانی كورد دەكرێ

ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی باشووری كوردستان بەمەبەستی بەسەربردنی خۆشییەكانی روویان لە شارەكانی ئێران كردووە، بەڵام لەو وڵاتە هیچ ئەمنیەتێكی پاراستنی گیانیان نییەو رۆژانە دزییان لێ دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، له‌ جه‌ژنه‌وه‌ تاکو ئێستا، له‌ کات و شوێنی جیاوازدا، له‌ وڵاتی ئێران ١١ گه‌شتیاری هه‌رێمی کوردستان، رووبه‌ڕووی هێرش و دزیکردن و لێدان بوونه‌ته‌وه.

ڕه‌وش پۆست ئاشكرایكردووە، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتە هه‌ندێک له‌و گه‌شتیارانه‌ که‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ کونسوڵگه‌ری ئێران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی سکاڵایان پێشکه‌ش کردووه‌ و ده‌ڵێن: چیتر ئێران بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ئارام نییه‌.