هەواڵى ناوخۆ

یه‌کێتی به‌نیازه‌ کۆنگره‌ی ته‌وافوق ببه‌ستێت

یەكێتی نیشتمانی پاش دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە، هەوڵەكانی دەستپێ دەكات بەمەبەستی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی ژێربەژێر لەگەڵ سەركردەكانیدا.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، كێشەی سەرەكی یەكێتی نیشتمانی لە كۆنگرەدا، هەڵبژاردنی سكرتێری گشتییە بۆ حزب، بەڵام پێناچێت ماڵی تاڵەبانی بەئاسایی دەستبەرداری ئەم كورسیە ببن.

زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر پرسی سكرتێری گشتی یاخود هەر ناوێكی تر بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی، پافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ من و د.به‌رهه‌م یه‌کێتی به‌ڕێوه‌ ببه‌ین.

ئەم هەوڵەی پافڵ لەكاتێكدایە کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌نیازه‌ ببێته‌ سه‌رۆکی یه‌کێتی و سیسته‌می سکرتێری گشتی نه‌مێنێت و ئه‌و پۆسته‌ ته‌نها بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌خری بمێنێته‌وه‌.