هەواڵى ناوخۆ

ئومێد خۆشناو: باش تێبگه‌ن ماڵی بارزانی و کاروانی کوردایه‌تی و ڕێ و ڕێبازی بارزانی مێژووێکه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێش مێژووی دروست بوونی پارتی

(ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نابەتێکی نوسیوە بە ناونیشانی(سه‌رتان دای له‌به‌ردا)

ئومێد خۆشناو نوسیەتی :پێویست ناکات که‌س نان و پیازی پێوه‌ بخوات، زۆرێک هاتن و هه‌ر هه‌موویان به‌و خه‌ونه‌وه‌ چوونه‌ ژێر گڵ و ئاواتیان نه‌هاته‌ دی.

ئومێد خۆشناو دەڵێ:هه‌ناوی پارتی هه‌ناوێکی پاقژه‌و جێگای کوتله‌و کوتله‌کاری و گروپ و گروپکاری تێدا نیه‌و نابێ!، زێتر له‌نیو سه‌ده‌یه‌ پارتی خۆی له‌و نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ پاککردۆته‌وه‌.

ھەروەھا دەشڵێ:ئیتر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینی و ده‌یبیستی، ئه‌وه‌ ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکات، ته‌واوکاری کاره‌کانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی مه‌رجه‌ع و ڕێبه‌ره‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سڕوور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکات، ته‌واکاری کاره‌کانی نێچیرڤان بارزانیه‌.

ئومێد لە کۆتاییدا دەڵێ:که‌وایه‌ باش تێبگه‌ن ماڵی بارزانی و کاروانی کوردایه‌تی و ڕێ و ڕێبازی بارزانی مێژووێکه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێش مێژووی دروست بوونی پارتی، واته‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سڕوو بارزانی یه‌ک هه‌نگاوو یه‌ک ئامانج و یه‌ک بیرکردنه‌وه‌ و یه‌ک تیمه‌، ئه‌ویش له‌ژێر چه‌تری ڕێبه‌رو مه‌رجه‌عی کورایه‌تی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیه‌.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ ده‌بینن سه‌ریان دای له‌به‌ردو ئه‌و خه‌ونه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌ ژێر گڵ که‌ زۆرێک هاتن و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان، بارزان و هه‌موو دونیا….