هەواڵى ناوخۆ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەلی زێوێیی دەکا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی عەلی زێوێیی، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول و باوکی بەرهەم عەلی نووسەر و  ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری هەفتەنامەی (باس) پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کردووە. 

ئەمەش دەقەکەیەتی: 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عەلی زێوێیی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و کۆمەڵایەتی دیاری شاری سلێمانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لە خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەین و ئومێدەوارین خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/9/17