هەواڵى ناوخۆ

وەزیری ناوخۆ: گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبن

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو شوێنانەی پێویستیان بە نوێكردنەوە بێت، گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت، چ لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و چ بەڕێوەبەرەكانیش.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ راگەیاندنەكان، ئاماژەی بەوە دا، كە هێشتا گۆڕانكاری لە پارێزگای دهۆكدا نەكراوە، هاوكات جەختیشی لەوە كردەوە، كە لە پۆستەكانی خوارەوەش گۆڕانكاری دەكرێ، گەر پێویست بێت.