هەواڵى ناوخۆ

كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاشكرا كرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كات.

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ (باسنیوز) نێردراوە، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی زانیاریەکانی (ڕه‌وش پۆست) تا ئێستا پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمى کوردستان نەنێردراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فڕۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دووەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.