هەواڵى ناوخۆ

پەرلەمان بە کۆدەنگی پرۆژەیاسای چاکسازی تێدەپەڕێنێت

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، کۆدەنگی سیاسی بۆ تێپەراندنی پرۆژەیاسای چاکسازی، ھەیە.

مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان چاوەرێی پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات، کە بڕیارە حکوومەت بینێرێت.

مونا قاوەچی هەروەه رایگەیاند، حکوومەت ئامادەکاری بۆ ناردنی پرۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان کردووە و کەی ناردیە پەرلەمان، رێکارە یاسایەکانی تێپەراندنی پرۆژەکە دەست پێ دەکەین.

لە بارەی رای فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرۆژەیاساکە، سکرتێری پەرلەمان رایگەیاند، لە کاتی سەردانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، تێبینیی ئەوەیان کردووە، کۆدەنگی لایەنەکان بۆ تێپەراندنی پرۆژەیاساکە هەیە.