هەواڵ

هاوپەیمانی فەتح پشتگیری ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرا دەکات

حەنین قەدۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای کرد کە پشتگیریەکی پتەو لە ئارا دایە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ زیندی بوونەوەی ڕیفراندۆم بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی و دابڕاندنی چەندین پارێزگا لە باکووری عێراق و گوتیشی کە حکومەتی عێراق دەسەڵاتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان داوە ئەمەش وای کرد دەست بەرداری ڕیفراندۆم نەبیت و هەوڵی زیاتری بــۆ بدات.

قەدۆ ئاماژەشی دا کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێستا دا پلان دادەڕێژیت لەگەڵ کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد بۆ زیندوو کردنەوەی بابەتی ڕیفراندۆم و هەنگاو نان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی هەروەها بارودۆخی خۆپیشاندانەکانی عێراقیان هەڵقۆزتەوە و لەو باوەڕە دام هیچ کات دۆسێی سەربەخۆیی کوردستان لە بیرو خەیاڵی هێزە کوردیەکان ناچێتە دەر بەڵام هەمیشە بەدوای کاتێکی گونجاون.

سەرچاوە : المعلومە خاص