هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. نێوان كۆسره‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م ساڵح گڕ دەگرێت

كێشه‌كانی به‌م دوواییه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی په‌ره‌ ده‌سه‌نێت ده‌چێته‌ ئاستی كه‌سه‌ یه‌كه‌م و دووه‌مه‌كانی نێو ئه‌و حزبه‌وه‌،

ڕاوێژكارێكی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ ڕه‌وش پۆست ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌لسوكه‌وته‌ی به‌رهه‌م ساڵح زۆر تووڕه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ ئێسته‌ كێشه‌كانی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و باڵی كاك كۆسره‌ت زیاتر قووڵ بوونه‌ته‌وه‌ و سێ هه‌فته‌ زیاتره‌ پێوه‌ندییه‌كان به‌ ته‌واوی سارد بوونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست بەھۆی كێشەی ناوخۆیی نێوان كۆسرەت ڕەسول و بەرھەم ساڵح، كۆسرەت ڕەسول بەشداری كۆبوونەوەی ئەمرۆ نەكردوه‌، ھەرچەندە كۆسره‌ت لە ھەولێر بووه‌ و  ته‌نها ٥ خۆلەك لە شوێنی كۆبوونەوەكە دووربووه‌.

له‌ به‌دواداچونێكی ڕه‌وش پۆست دا ئه‌م ھەفتەیە كێشە كەوتووتە نێوان ئەم دوو سەركردەی یەكێتی و لە میدیاكانی خەندان و ڕاچەلەكێن ھێرش دەكەنە سەریەكتر.

هه‌رچی چاودێرانی سیاسین پێیان وایه‌ بارودۆخی یه‌كێتی له‌ كۆنتڕۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌رچووه‌ و پێشبینی ئاڵۆزیی زیاتری ناو ئه‌و حزبه‌ش ده‌كه‌ن.