دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لە قەزای شەترە چونەتە سەر ماڵی سێ پەرلەمانتاری عێراق و ماڵەكیانیان سوتاندن.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لە قەزای شەترە، چونەتە سەر ماڵی هەریەك لە پەرلەمانتاران، ناجی ئه‌لسه‌عیدی و زه‌ینه‌ب خه‌زره‌جی و مونا غورابی و ماڵەكانیان سوتاندون.
هەر بە گوێرەی میدیاكان، خۆپیشاندەرانی قەزای شەترە، چونەتە سەر ماڵی (ره‌جاح مه‌ترود) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقارو ماڵەكەیان سوتاندوە.
لای خۆشیەوە تەلەفزیۆنی عێراقی بڵاویكردەوە، کەسانی نەناسراو ماڵی پەرلەمانتاران لە پارێزگای زیقار دەسوتێنن.