هەواڵ

مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 2019.11.25 بە بۆنەی 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی خۆیدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تەیتەر)  نووسیویە: "ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە کچان و ژنان، خۆشحاڵم بە دیتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئافرەتان لەنێو کۆمەڵگەکەمان کە بە کردەوە کار بۆ یەکسانیی رەگەزی دەکەن".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "پێویستە هەموومان لەوە تێبگەین کە توندوتیژیی رەگەزی چ زیانێک بە ژنان و بە کۆمەڵگەش دەگەیەنێت".

لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە: "بە هاشتاگ جیهان پرتەقاڵی بکەن"