هەواڵى ناوخۆ

مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ بڕیاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیی‌ جێ هێشت

مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، كۆ بوونه‌وه‌، به‌ڵام دوای‌ چه‌ند سه‌عاتێك له‌ كۆبوونه‌وه‌، هیچ بڕیارێك نه‌درا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان به‌ "ڕه‌وش پۆست"ی‌ ڕاگه‌یاند، مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ بۆ تاوتوێكردنی‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ كۆ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێسته‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ پێی باش بووه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، پرسی‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌. باسی‌ له‌وه‌یش كرد، پێشنیازی‌ ئه‌وه‌یش هه‌بوو یه‌كێتی‌ به‌و كاته‌ كه‌مه‌ی‌ ماویه‌تی‌ كه‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتووه‌ ناتوانێ‌ كۆنگره‌ ببه‌ستێ‌ له‌كاتێكدا هێشتا كۆنفرانسی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان نه‌كراوه‌.

یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، بڕیاره‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كۆنگره‌ی‌ چواره‌م ببه‌ستێ‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ململانێی‌ باڵه‌كانییه‌وه‌ مه‌ترسیی‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌ هه‌یه‌ و له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌یش كێشه‌كانی‌ ناو ئه‌و حزبه‌ قووڵتر ده‌بنه‌وه‌.