هەواڵ

ئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی مەرجی حزبەکەی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات

ڕه‌وش پۆست 

ئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی مەرجی حزبەکەی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات و دانانی سەرۆك وەزیرانیش بە کارێکی قورس دەزانێت، پسپۆرێکی دەستووریش ئاشکرای دەکات دانانی سەرۆك وەزیران لە دەرەوەی رێکكارەکانی دەستوور پێوستی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت.

خه‌سرۆ گۆران، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دانانی سەرۆك وەزیران بە ئەرکێکی قورس دەزانێت و مەرجی حزبەکەشی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات، کە یەکێك لە مەرجەکانی پابەندبوونه‌ به‌ جێبەجێکردنی دستوور.

له‌ كاتێكیشدا پەرلەمان چاوەرێی ناردنی ناوێكه‌، بۆ ئەوەی بە دەنگدان بیکەنە سەرۆك وەزیران. بۆ ئەمەش پێشبینی دەکرێت سەرۆك وەزیرانی داهاتوو کاندیدی زۆرترین کوتلەی پەرلەمانی بێت، له‌مباره‌شه‌وه‌ ئارام ره‌سول، پسپۆری دەستووری دەڵێت: دەکرێت کەسێك کاندید بکرێت، كه کاندیدی کوتلەی گەروە نەبێت، بەڵام پێوستی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمان هەیە، ئەوەی بۆ دانانی سەرۆك وەزیران گرنگە بەدەست هێنانی دەنگی زۆرینەیە.

دوو کێشە لە بەردەم لایەنە سیاسیەکاندا هەیە، یەکییان ئەوەیە هیچ فراکسیۆنێك نایەوێت کاندیدی خۆی ئاشکرا بکات، بە هۆکاری ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانه‌وه‌ رەت بکرێتەوە، کێشەیەکی دیکەش ئه‌وه‌یه‌، ئەو کەسەی دەبێت ببێتە سەرۆك وەزیران لەلایەك شەقام پەسەندی بکات و لەلایەکیش دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.