هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر و دهۆك ته‌قه‌ی تێكه‌وت

ڕێکخستنەکانی هەولێر، دهۆک و مووسڵی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا دەکەن، لە کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیاندا ئەگەر ببەسترێت، ڕێژەیەکی دیاریکراوی کورسییان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ دەستنیشان بکرێت. 

غه‌یاس سوورچی، کارگێری مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌کێتی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌دنه‌کانیان ئه‌نجام نەداوە، بۆیه‌ ”کۆنگره‌ بۆ چه‌ند رۆژێک دواده‌خرێت“. 

هاوکات باسی لەوە کرد کە ”زۆربه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسیی یەکێتی، کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ر ده‌ڤه‌رێک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی خۆی هه‌بێت“. 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم بابەتە داواکاریی مووسڵی، دهۆکی و هەولێرییەکانی نێو یەکێتی بووە ”بۆ ئەوەی مافیان لە سەرکردایەتیی حزبەکەیان نەفەوتێت“، بۆیە هەر ناوچەیەک بەپێی پێوەرێک، سەرکردایەتیی خۆی بۆ دیاری دەکرێت. 

جەختیشی کردەوە کە هەرچەندە هیچ پشکێک بۆ ناوچەکان دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ”پێوەرەکە دەنگەکانی یەکێتی لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان دەبێت“.