هەواڵ

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ یه‌كێتی‌: به ‌دڵنیاییه‌وه‌ كۆنگره‌ دوادەخرێت

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوێنێ بڕیاری دواخستنی کۆنگرەی دەرکرد و رەوانەی سەرکردایەتی کرد بۆ پەسندکردنی، ئەندامێکی سەرکردایەتیش دەڵێ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ کۆنگرە دوا دەخرێت و ئاماژە بۆ ئەوەیس دەدات، تا ئێستا ئاگادار نه‌كراوینە‌ته‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ له‌سه‌ر پرسی‌ كۆنگره‌.

محه‌مه‌د وه‌تمان، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، تا ئێستا ئاگادارنه‌كراوینه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ دواخستنی‌ كۆنگره و‌ دیار نییه‌ كه‌ی‌ كۆ ده‌بینه‌وه‌.

وه‌تمان ئه‌وه‌شی‌ گوتووه‌،  ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ فریای‌ كۆنگره‌ ناكه‌وین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ دواخراوه‌، به‌ڵام نازانین ئایا بۆ چه‌ند ڕۆژێك دواده‌خرێت، هه‌ر له‌ مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م ده‌كرێت یان ده‌كه‌وێته‌ مانگی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ نوێ.

دۆینێ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی بڕیار لەسەر دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی درا و بڕیارەکە ڕەوانەی سەرکردایەتی ئەو حزبە کرا بۆ ئەوەی ئەمڕۆ کۆ ببێتەوە و پەسندی بکات، محەمەد وەتمان دووپات لەوە دەکاتەوە، له ‌ئه‌گه‌ری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ دواخستنی کۆنگرە دیاری دەکرێت.

یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌گه‌رچی‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ناوخۆ و باڵ باڵێن كۆنگره‌ی‌ نه‌به‌ستووه‌، به‌ڵام له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵ بڕیاریدا حه‌وتی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی‌ چواره‌م ببه‌ستێت، دوای‌ به‌ستنی‌ كۆنفرانسی‌ كۆمیته‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ پێشوو کە کۆمەڵێک کێشەی تێکەوت، نه‌یتوانی‌ كۆنفرانسی‌ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان ببه‌ستێت و به‌و هۆیه‌وه‌ كۆنگره‌ دواده‌خات.

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости