هەواڵى ناوخۆ

سەرۆك بارزانی بەمەرج نێوماڵی عێراق رێكدەخاتەوە

سەرۆك بارزانی بەمەرجی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد لە دەستوور و سیستەمی حكومڕانی عێراقدا ئامادەیی نیشاندەدات هاوكاریلایەنە سیاسیەكانی عێراق بكات.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، پاش دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لایەنە سیاسیەكان توانای رێكخستنەوەی نێوماڵی عێراقیان نییە و بەشێك لەسەركردەكان رۆژانە پەیوەندی بەسەرۆك بارزانییەوە دەكەن لەڕێگەی دەستپێشخەرییەكەوە لایەنەكانی عێراق كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی سەركەوتوو دروست بكرێتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوەی ڕه‌وش پۆست سه‌رکرده‌کانی عێراق، په‌یوه‌ندی به‌ (مه‌سعود بارزانی) ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ره‌وشی عێراق، بارزانی مه‌رجی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژیی لایه‌نه‌کان بکات، مه‌رجه‌که‌یشی ئه‌وه‌یه‌ داواکارییه‌کانی کورد جێبه‌جێ بکرێن.