هەواڵى ناوخۆ

په‌كه‌كه‌ مەزڵوم کۆبانی سزا ده‌دات

چەكدارانی پەكەكە لە قەندیل بڕیاریانداوە چیت مەزڵوم كۆبانێ لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەرنەكەوێت و لێدوان لەدژی توركیا نەدات.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست. كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە، پەكەكە ماوەیەكە بە دەركەوتنی مەزڵوم كۆبانێ وەك فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، قەڵس و نیگەران بوونەو پێیانوایە بە بەهێزبوونی مەزڵوم كۆبانێ ئەوا شتێك نامێنێ بەناوی پەكەكەو كەس حیسابیان بۆ ناكات، بۆیە لە قەندیلەوە بڕیارێك بۆ كۆبانێ دەردەچێت كە ئیتر دەبێت دەركەوتنی لە میدیاكاندا سنووردار بكات و لێدوان لەدژی توركیا نەدات.