هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. پێشمەرگەی رۆژ بە مەرجێكی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە رۆژئاوا

پێشمەرگەی رۆژ كە نزیكەی ١١ هەزار پێشمەرگەی مەشقپێكراو پێكهاتوون، لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی دەگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە، پاش ئۆپەراسیۆنی توركیا و لایەنگرانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ بوو بە رۆژەڤی كەناڵەكان، لەو میانەشدا ئەو هێزە تەنها لە چوارچێوەی پلانێك و لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە رۆژئاوای كوردستان.

.ره‌وش پۆست ئاشكرای دەكات، سه‌رکردایه‌تی له‌شکری رۆژ که‌ سه‌رجه‌میان خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانن و له‌ هه‌رێمی کوردستان مه‌شق و راهێنانیان پێکراوه‌، گوتویانه: ئێمه‌ ئاماده‌ین بچینه‌وه‌ رۆژئاوای کوردستان و به‌رگری له‌ گه‌له‌که‌مان بکه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت رێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌بێت.