هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. تا كۆتایی كۆنگرە یەكێتی پۆستە تایبەتەكان پڕ ناكاتەوە

یەكێتی نیشتمانی بەهۆی باڵباڵێن و كێشەی زۆر لەنێوخۆیاندا، بڕیاریانداوە تا كۆتایی كۆنگرە ئەو پۆستانە پڕ نەكاتەوە كە لە كابینەی نوێدا بەری دەكەوێت، ئەمەش بۆ دروستنەبوونی كێشەو گرفتی گەورەتر لەریزەكانیدا.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست، كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە، قۆناغێكی دیكەی پڕكردنەوەی پۆستە حكومییەكانی خوار پلەی وەزیر دەست پێدەكات و پارتی و لایەنەكانی دیكەی بەشدار لە حكومەت جگە لە یەكێتی كاندیدیان ئامادەیە، بەڵام یەكێتی بەهۆی كێشەكانیەوە نەیتوانیوە ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوەو ناوەكان بداتە حكومەت.

بەپێی سەرچاوەكەی ڕه‌وش پۆست به‌شی دووه‌می گۆڕانکارییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆستی پله‌ تایبه‌ته‌کان، له‌سه‌ر یه‌کێتی وه‌ستاوه‌، یه‌کێتی هیچ ناوێکی نه‌ناردووه‌ و گوتویانه: تا بابه‌تی کۆنگره‌ یه‌کلایی نه‌بێته‌وه‌، ناتوانین ناو بنێرین و کێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت.