عیراقى و جیهانى

ئایه‌ ده‌زانی كه‌ پزیشکی قاسم سلێمانی یەکەم کەس بوو هەوڵی تیرۆرکردنی دا

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە یەکەم هەوڵی تێرۆر کردنی ئاشکرا کرد کە تووشی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی هات لە لایەن ئەو پزیشکەی کە چارەسەری دەکرد بەڵام ناوی پزیشکەکە و چارەنووسی ئاشکرا نەکرد و هەندی لە وێنەکانی بڵاوکردەوە لە کاتی جەنگی هەشت ساڵەی سەدەی ڕابردووی نێوان عێراق و ئێران

سلێمانی لە 1 / 11 / 1982 لە چەنگی ئێران لەگەڵ عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ڕێگای قودس ( یازێنەب ) بریندار بوو ئەو کات ئێران هێرشی کرد و چەند شوێنێکی لە خاکی عێراق داگیر کرد لە نزیك کێلگە نەوتیەکان و لەکاتی چارەسەرکردنی لە لایەن پزیشکێكی تایبەت هەوڵی تیرۆرکردنی درا بەڵام هەر زوو بلانەکە ئاشکرابوو

سەرچاوە : العربیە نێت