هەواڵ

مەسعود بارزانی: بارودۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە

مەسعود بارزانی رایگەیاند، ئێستا بارودۆخی ناوچەکە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن و دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. 

مەسعود بارزانی لە پەیامێکیدا لەبارەی دۆخی ئێستای عیراق و ناوچەکەوە دەڵێت، "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت، لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین".

نوسیویشیەتی، "ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن، بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت".

لە بارەی دۆزینەوەی چارەسەریش بۆ بارودۆخی ناوچەکە مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات".

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین.

ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات.